لەسەر رێگاگرتن لە پارێزگاری سلێمانی کادیرانی خوارەوەی ئەو حیزبە هاتنە دەنگ

لە کاتێکدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەر رێگارگرتنی پارتی لە د. ئاسۆ فەرەیدوون کە بچێتە هیچ لێدوانێکی نەبوو، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگا لەسەر ئەو پرسە هاتە دەنگ.

رێکەوت زەکی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نووسینکێدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت" سەرۆکی ڕیگریکردن لە د.ئـاسۆ فەرەیدون تەنیا ڕێگری نییە لە پارێزگارێک بەڵکو ڕێگریە لە یەکێتی".

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دەڵێت"چیتر پێویست ناکات دوژمن سنور بکێشێت ئـەوەتا خۆمان ھەرێمێکی ٤ پارێزگایمان پڕ کردوە لە دیوارو خەندەق و سنور بەناوی سەرۆکەوە". 

زەکی، لەو نوسینەیدا دەشڵێت:"ئـەوەی کە ڕویدا شۆک نەبوو بۆ ئـێمە چونکە کارێکی دوبارەی لێوەشاوەبوو، دەبوو لە ئـاستی باڵادا ھاندان ھەبوایە بۆ بەشداری و پشتیوانی شۆڕشی ڕۆژئـاوا بەڵام بینیمان لە ئـاستی باڵادا ڕێگری ھەیە، ھێزێک توانیبێتی لەناو دڕک و داڵی دوژمن و نەیاردا چەک و پێوستی بەرخۆدان بگەیەنێتە ڕۆژئـاوا ئـەوا ئـەو ھێزەو کوڕو کچەکانی بەئـاسانی دەگەنە دڵی خوشک و برایانی ڕۆژئـاوا".

دوێنێ ٣/١٥ د.ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری شاری سلێمانی ویستی لە ڕێگەی سێمالکاوە بچێتە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام هێزەکانی پارتی بە فەرمانی بارزانی ڕێگەیان بە پارێزگاری سلێمانی نەدا. 




PM:08:28:16/03/2016