ئەمڕۆ لەکاتی گەڕانەوەیدا لە سلێمانیەوە بۆ هەولێر، کەژاوەی ئۆتۆمبیلەکانی سەرۆکی حکومەت زەرەری لە چوار ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان دا.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کە بۆ بەشداریکردن لە دیداری چوارەمی زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی سەردانی ئەو شارەی کردبوو لەکاتی گەڕانەوەیەدا كەژاوەی ئۆتۆمبیلە ڕەشەكانی لەسەر شەقامی سەرەكی سلێمانی راپەڕین تەنگیان بە ئۆتۆمبیلەكانی سەر ئەو شەقامەو هەڵچنی.
بەپێی زانیارییەکانی شایتحاڵێک پاسەوانەکانی سەرۆکی حکومەت هەر چوار سایتەکەیان لەژێر پردی دووەمی ناو گەڕەكی راپەڕین گرت و لەناو ئۆتۆمبیلەکانیانەوە دەستیان دەکردبوو بۆ ئەوەی ئۆتۆمبیلەکان خۆیان لابدەن و بوەستن، لە ئەنجامدا چوار ئۆتۆمبیل بەیەکیاندا کێشا.