یەکێتی: پارتی ئامادەیە ٣١ ئاب دووبارە بکاتەوە

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستا رایگەیاند" ڕاستیەكی تاڵ هەیە و پێویستی بە وتنە سەبارە بە پارتی دیموكرات كە ئەویش ئامادەیی ئەو حیزبەیە بۆ دوبارەكرنەوەی 31 ی ئاب".

وەسفیە بەنیی وەیس بەرپرسی مەكتەبی شەهیدانی یەكێتی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا نووسیویەتی " هەوڵدانی یەكَیتی سنوردار و دیاری كراوه تا ئەو شوێنه دەتوانێت فشار له پارتی بكات كه شەڕی ناوخۆ و دوو ئیدارەی دروست نەبێت، وه پارتیش هیچ باكی لەوو دوو شته نییه و هەر كات بیەوێ هێزی دەرەكی دێنێته نێو خاكی هەرێم و ٣١ ئابێكی تر دوباره دەكاتەوه".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت" هیوادارم ئێستا تێ گەشت بن كه یەكێتی بۆ بەو شێوه سیاسەت دەكات و تی بگەن لەوەی بەرژەوەندی كومەلانی خەلكی و یەكریزی و یەك پارچەی خاكی هەریم بە لای یەكیتییەوه هیلی سوره".




PM:07:04:18/03/2016