وەزارەتی ئەوقاف 460 هەزار دۆلار لە سعودیە وەردەگرێتەوە
پاش چوار ساڵ وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی قیستی یەكەمی پارەیەك بە بڕی نزیكەی 2 ملیۆن دۆلار لە كۆمپانیایەكی سعودی وەردەگرێتەوە.
لەمبارەیەوە مەریوان نەقشبەندی ، بەرێوەبەری گشتی پەیوەندیەكان لە وەزارەتی ئەوقاف بە میدیاكانی رایگەیاند" دوای 4ساڵ توانیومانە لەڕێگەی دادگاوە بڕی 460هەزار دۆلار وەك قیستی یەكەمی ئەو پارەیەی كەساڵی 2011كۆمپانیایەكی فرۆكەوانی سعودی دەستی بەسەردا گرتبو وەربگرینەوە."
وتیشی "وەك وەزارەتی ئەوقاف گرێبەستمان لەگەل كۆمپانیای لاماوە كردبوو كە بەشێوەی سەربەخۆ حاجیانی هەریم بگوازیتەوە بۆ سعودیە بەڵام كۆمپانیاكە نەیتوانی لەبەرئەوەی ئیمە دەولەتی سەربەخۆ نەبوین و ئامادەش نەبوو پارەكە بگێڕیتەوە و بڕی پارەكەش ملیۆنێك و 900 هەزار دۆلار بوو".
ڕاشیگەیاند" ئێمەش لەڕێگەی پارێزەری خۆمانەوە كە 50 هەزار دۆلاری وەرگرتوە لەدادگا سكاڵامان لەسەر كۆمپانیاكە تۆماركردو توانیمان كەیسەكە بەرینەوە بەڵام لەبەرئەوەی كۆمپانیاكە لەدادگا رایگەیاندبوو ناتوانێت پارەكە بەكاشی بداتەوە بەچوار قیست دەیداتەوە ئەمڕۆش قیستی یەكەمی پارەكەی داوەتەوە و لەمەوسیمی حەجی ئەمساڵیشدا قیستی دووەمی دەداتەوەو قیستەكانیتریش لە مەوسیمی حەجی ساڵی داهاتوودا دەیداتەوە"
PM:04:13:23/03/2016