ئاری هەرسین: لەم حاڵەتەدا ئیتر بارزانی بە سەرۆك نازانم
ئەندامی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لەپەرلەكانی كوردستان هیوادارە بارزانی خه‌ونی ده‌وڵه‌ت بۆ خه‌ڵكی كوردستان نه‌كات به‌قوربانی حیزبی گۆڕان، ئه‌گه‌ر بیكات ئیتر به سه‌رۆكی نازانێت.
ئاری هەرسین لە نوسینێكدا دەڵێت: هیچ لایه‌نێكی سیاسی له كوردستان به ئه‌ندازه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان مه‌وقیفی ئیحراج نیه. چونكه ملی له‌ژێر چه‌قۆی ڕه‌حمه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندایه، ئه‌ویش نه‌ك هه‌ر له‌ڕێی ڕێكخستنه‌كانی حیزبی گۆڕانه‌وه، به‌ڵكو له‌ڕێی له‌شكرێكی میدیای سێبه‌ری حیزبی گۆڕانیشه‌وه و... زۆر به‌داخه‌وه، هه‌ندێك ڕۆشنبیری دڵسۆز ، به‌ڵام خۆش باوه‌ڕی خه‌ڵكی سلێمانیه‌وه.
هەروەها دەنوسێت: هه‌رچی مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌تیشه، ده‌كرێ ده‌وڵه‌ت له گوندێكیشدا ڕابگه‌یه‌نین. بۆیه هیوادارم سه‌رۆكی كوردستان مه‌سعود بارزانی خه‌ونی ده‌وڵه‌ت بۆ خه‌ڵكی كوردستان نه‌كات به‌قوربانی حیزبی گۆڕان، ئه‌گه‌ر بیكات ئیتر به سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌می نازانم.
PM:03:03:24/03/2016