لەسەر چەکدارێکی دژە تیرۆری یەکێتی، ئەمڕۆ راگەیاندنی ئەو دەزگایە هێرشی کردە سەر مەسرور بارزانی، ئەم ئێوارەیەش جارێکی تر ئەو کەناڵە روونکردنەوەی زیاتری بلآوکردەوە.
لەو روونکردنەوەیەی کەناڵ ٢٤ دا هاتووە" سەربازێكی هەڵاتووی بەریتانی كە لەوڵاتەكەی بەتاوانی دەستدرێژی سێكسی بڕیاری زیندانی 7 ساڵی بۆ دەرچووەو ئێستا ئەندامی دژە تیرۆری سلێمانییە".
كوردستان 24 روونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت" بێیری هاڵ ناسراو بە (باززە)، سەربازێكی پێشووی بەریتانییە، ماوەیەكە هاتۆتە هەرێمی كوردستان و ئەندامی یەكەیەكە بەناوی (یانەی راوكردنی داعش) كە سەر بەهێزی دژە تیرۆری سلێمانییە بەسەرۆكایەتی لاهور تاڵەبانی".
لە درێژەی روونکردنەوەکەدا ئەو تەلەفزیۆنە دەڵێت" رۆژنامەكانی بەریتانیا وەك دەیلی مەیل، دەیلی میرەر، دەیلی ستار، میترۆو چەند سایتێكی دیكە بڵاویانكردەوە، بێیری هاڵ تەمەن 41 ساڵ تۆمەتبارە بەئەنجامدانی دەستدرێژی سێكسی و پەلاماردانی بەكۆمەڵ لەدادگای دێربی كراون لەساڵی 2015، دادگاش بەشێوەیەكی غیابی بڕیاری زیندانیكردنی 7 ساڵی بۆ دەركردووە.
بە گوێرەی بەدواداچوونی میدیای بەریتانی و ئەو وێنانەی كە هاڵ لەفەیسبوك و تویتەر بڵاویكردوونەتەوە، ئێستا لەكوردستانەو ئەندامی (یانەی راوكردنی داعش )ـە، تەنانەت هەندێك پارەشی بەناوی هاوكاریكردنی پێشمەرگە لەشەڕی داعش كۆكردۆتەوە، وەك رۆژنامەكانی بەریتانیاش دەڵێن پارەكەی بۆ خۆی گلداوەتەوە.
دەزگای دژە تیرۆری یەکێتیش جگە لەوەی وەلآمی ئەو راپۆرتەی کەناڵ ٢٤ی دایەوە، بارزانی بە سەرۆکی ماوە بەسەرچوو ناوزەد کردو ئەوەشی ئاشکرا کرد شەش مانگە مەسرور بارزانی نەسریەی ئەو دەزگایەی سلێمانی نەداوە.