عەلی باپیر هەموو سنورێکی لەسەر گەندەڵی تێپەڕاند

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، عەلی باپیر بەبێ ئەوەی ناوی کەس بهێنێت، بەتوندی دادەبەزێتە سەر گەندەڵکاران و ڕایگەیاند"، چاکسازی بەکەسانی گەندەڵ و ستەمکار ناکرێت و ناکرێت بە قسەی بۆش و بێ کرداریی کەسانێک فریو بخۆین".

عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە بابەتێکێدا دەڵێت" هه‌ركه‌سێك بیەوێت پاكسازیی ‌و چاكسازیی‌ له ‌كۆمه‌ڵگا ‌و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا بكات، ده‌بێت سه‌ره‌تا لە خۆیەوە دەستپێبکات ئه‌گه‌رنا هیچ به ‌هیچ ناكات".

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت" دەبێت هۆشیاربن و به‌قسه‌ی خۆش‌ و بۆش ‌و دروشمی بێ‌ كرداری كه‌سانێك ‌فریو نەخۆن، كه لافی پاكسازیی ‌و چاكسازیی كردن لێده‌ده‌ن، بەڵام خۆیان و دەوروبەریان تا بینە قاقا لە خراپە و ستەمدا نقومبوون".

عەلی باپیر لەسەر بڕوا بوون و متمانە بەو پرۆسەی چاکسازییەی قسەی لێدەکرێت دەڵێت"هه‌ركات ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ هه‌نگاوی كرده‌ییان نا، شوێنه‌واری چاكسازییان ده‌ركه‌وت، ئه‌و كاته‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌، با متمانه‌یان پێ‌ بكرێت".
ئەو قسانەی عەلی باپیر لە کاتێکدایە کە بارزانی و زۆرێک لەبەرپرسان رۆژانە لە میدیاکانەوە باسی بنەبڕکردنی گەندەڵی دەکەن.




AM:09:10:25/03/2016