پەروەردە: بەیانی دەوامە
مامۆستایانی ناڕازی بایکۆت بەردەوامە

وەزارەتی پەروەردە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە بەیانی دەرگای قوتابخانەکان دەکرێتەوە، مامۆستایانی ناڕازیش جەخت لەسەر بایکۆتدەکەنەوە.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سبەینێ ٣/٢٦   دەوام لە سەرجەم خوێندنگەکانی هەرێمی کوردستاندا دەستپێبکاتەوە.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە"ئاگادارتان دەکەینەوە کە سبەی شەممە ڕێکەوتی (۲٠۱٦/۳/۲٦)ی زایینی، دەوامی فەرمی لە قوتابخانەکان دەستپێدەکاتەوە".

هاوکات ئەمڕۆش دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی لە سلێمانی ڕایانگەیاند، دوای پشوەکانی نەورۆزیش ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن و بەردەوام دەبن لە مانگرتن تا داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.





PM:06:34:25/03/2016