قائیمقامی نوێی هەڵەبجە دەستبەكاربوو
پاش ١١ ڕۆژ لە تێپەڕبوونی وادەی یاسایی خۆی، ئەمڕۆ نوخشە ناسیح وەک قائیمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە لە پۆستەکەیدا دەستبەکاربوو.
لە لێدوانێكدا نوخشە ناسیح قائیمقامی نوێ رایگەیاند: وێڕای ئەوەی هەوڵی جێبەجێكردن و تەواوكردنی پلانی قائیمقامی پێشوی هەڵەبجە دەدەم، لەهەمانكاتدا پلانی تایبەت بەخۆشم هەیە بۆ بەڕێوەبەردنی كاروباری هاووڵاتیان و چارەسەكردنی گرفتەكانیان بەتایبەت كە هەندێك پڕۆژەی قائیمقامیەت هەیە كە پارەی ناوێت و پێویستی بەهەوڵ و بەدواداچوون هەیە، لەوانە نەهێشتنی زیادەڕەوییە كە ئەمە گرفتێكی گەورەیە لەهەڵەبجە، رێكخستنی ناوبازاڕو ئاگاداربوون لەنرخ لەئەولەویەتی كارەمانم دەبێت.
PM:04:47:27/03/2016