هاتوچۆی سلێمانی كارەكانی دەوەستێنێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كاره‌كانی له‌ناو باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ده‌وه‌ستێنێت.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه
ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتیان و شۆفێران به‌رێز ده‌كه‌ین به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بۆ بینای نوێ له تاسلوجه، به‌رامبه‌ر پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌رجه‌م ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی (ناوباره‌گا )ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌وه‌ستێت .
ته‌نها رۆژانی ٥ و٦و٧ ی مانگی ٤ -٢٠١٦ كارده‌كه‌ین وه له‌كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی ئاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له‌بینا نوێیه‌كه ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه .
PM:03:24:04/04/2016