وردەكاریی كۆبوونەوەی یەكێتی‌و كۆمەڵی ئیسلامی
نیوەرۆی ئەمرۆ 4/5، وەفدی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و كۆمەڵی ئیسلامی لەشاری هەولێر كۆبوونەوە.
دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتیی له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ چاكسازین و بڕیاره به‌منزیكانه وه‌فدێكی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بچنه به‌غدا بۆ وه‌رگرتنی مافی كورد له‌كابینه ته‌كنۆكراته‌كه‌ی عیراق.
وتیشی: ده‌بێت به‌غدا وه‌ڵامبداته‌وه به لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه ئایا شه‌راكه‌تی نیشتمانی ماوه، هاوكات كورد پێداگری ده‌كات له‌ئیستیحقاقاتی هه‌ڵبژادنه‌كانی پێشوو له به‌غدا.
هاوكات محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند: ئه‌وان وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌خت له‌یه‌كڕیزی كورد ده‌كه‌ن له‌به‌غدا و ده‌بیت پشكی كورد له‌به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای پێكهاته‌یی بێت نه‌ك حزبی.
ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ركام له یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌هه‌ولێر كۆبوه‌یه‌وه و دوێنێش له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدا بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی عیراق و هه‌رێمی و پێگه‌ی كورد له‌به‌غدا.
PM:01:18:05/04/2016