سلێمانی.. ژماره‌یه‌ك گۆشتفرۆش دژەی ئەو نرخەن بۆ گۆشت دیاریكراوە
ژماره‌یه‌ك گۆشتفرۆشی شاری سلێمانی به‌هۆی دیاریكردنی نرخی گۆشت، مانیان گرت و ده‌ڵێن: ڕازی نابن به‌و نرخه‌ی بۆیان دیاری كراوه.
بەپێی هەواڵێكی (KNN) ئەمرۆ ژمارەیەك گۆشتفرۆشی سلێمانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەونرخەی لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە بۆ گۆشت دیاریكراوە مانیان گرت.
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، لیژنه‌یه‌كی باڵا له پارێزگای سلێمانی پێك هێنرا بۆ دیاریكردنی نرخی شتومه‌ك له‌ناو بازاڕدا و به‌پێی بڕیاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه، ده‌بێـت كیلۆیه‌ك گۆشت بدرێت به 13 هه‌زار دینار، به‌ڵام له ئێستادا ژماره‌یه‌ك له گۆشتفرۆشان ده‌ڵێن: ناتوانن به‌و نرخه‌ی بۆیان دیاری كراوه، گۆشت بفرۆشن، چونكه له مه‌یدانی ئاژه‌ڵان ئه‌وان به گرانتر ده‌یكڕن.
ده‌شڵێن: تا نرخه‌كانیان بۆ نه‌كرێت به 15 بۆ 16 هه‌زار دینار، دووكانه‌كانیان ناكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تیش ده‌ڵێـت: ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانیه‌وه به‌ده‌ستیان گه‌یشتوه‌و ئه‌وانیش جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، وتیشی: ده‌بێـت فرۆشیارانی گۆشت، گرفته‌كانیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پارێزگای سلێمانیدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن نه‌ك لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت.
PM:05:54:05/04/2016