وێنە.. سزای لەسێدارەدان بۆ 6 بكوژی فەریدون جوانرۆیی دەركرا

بەبڕیاری دادگا 6 كەس بە تۆمەتی تەقەكردن‌و كوشتنی فەریدون جوانرۆیی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەركرا.

فەرەیدوون جوانڕۆیی كە ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی میحوەری خازر بوو، شەوی 25/8/2015 لە رووداوێكدا كە سەرەتا گوترا رووداوی هاتوچۆ بووە، لە دەروازەی قەزای خەبات گیانی لەدەستدا، بەڵام دواتر پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە لەلایەن پیاوانی سابیر سۆفی عەلی بە هەڵە تەقەی لێكراوە و وایانزانیوە دوژمنەكەیان (نەزیر عاسم)ە.





PM:01:31:06/04/2016