ڤیدیۆ.. دەقی وتەی ئەو كەسەی هاوڵاتییەكی لە هەولێر بە بلۆك كوشت

لەپاش دەستگیركردنی بكوژی هاووڵاتییەكی شاری هەولێر لە مەیدانی پەلەوەران، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەقی دانپێدانانی تۆمەتبارەكەی بە ڤیدیۆ بڵاوكردەوە.

سەعات 12.45 خولەكی شەوی 5/4/2016، هاووڵاتییەكی شاری هەولێر بەناوی (ئیبراهیم عەلی عەبدوڵڵا) تەمەن (٣٩) ساڵ، كە دانیشتووی گەڕەكی سێتاقان بووەو پیشەی دوكاندار بووە لە مەیدانی پەلەوەران، دوای ئەوەی پەیوەندی پێوە دەكرێ دوكانەكەی گڕی گرتووە، كاتێ دەگاتە شوێنی دیاریكراو لای ئەو كەسانەی پەیوەندیان پێوە كردووە، دەبێتە دەمەقاڵێیان و بلۆكێك دەكێشن بەسەریداو دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.

لەم گرتە ڤیدیۆییەدا، دەقی دانپێدانانی تۆمەتبارەكە بڵاوكراوەتەوە:






PM:03:27:07/04/2016