فریاد ڕه‌واندزی نهێنی کۆبونه‌وه‌ی جۆن كیری و وه‌فدی هه‌رێم ئاشکراده‌کات
وه‌زیره‌كه‌ی یه‌كێتی له‌حكومه‌تی عێراق ته‌واوی ئه‌و زانیاریانه ئاشكراده‌كات، كه له‌كۆبونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا باسكراون.
(فریاد ڕواندزی) وه‌زیری ڕۆشنبیریی حكومه‌تی عێراق ئاشكرایكردوه، له‌كۆبونه‌وه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم‌و (جۆن كیری) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوو خاڵ تاووتوێكراون كه بریتین له‌وه‌ی، كیری داوای له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه به‌شداری له‌شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵدا بكه‌ن، شاندی هه‌رێمیش ئاماده‌ییان بۆ پشتیوانیكردنی حكومه‌تی عێراق له‌شه‌ڕی موسڵ ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی پلانه‌كانیان پێڕابگه‌یه‌ندرێت.
له‌باره‌ی خاڵی دوه‌می گفتوگۆكانی نێوان كیری‌و وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، فریاد ڕواندزی بۆ ڕوداو وتویه‌تی:"شاندی هه‌رێم، داوایان له‌كیری كردوه، پشكی هه‌رێم له‌و هاوكارییه داراییانه بدرێت كه پێشكه‌شی عێراق ده‌كرێن، ئه‌ویش به‌ڵێنیداوه له‌و هاوكارییه داراییانه‌ی پێشكه‌شی عێراق ده‌كرێن، پشكی هه‌رێمیشی لێ بدرێت".
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم‌و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیشه‌وه، ڕواندزی وتویه‌تی:"به‌عه‌بادیان ڕاگه‌یاند، كورد گۆڕینی وه‌زیره‌كانی به‌بێ هۆكار قبوڵناكات‌و هاوكات باسیان له‌ئه‌نجامدانی ڕاپرسی‌و پرسی سه‌ربه‌خۆییش كردوه".
AM:10:10:09/04/2016