كورد هەڕەشەی كشانەوە دەكات

لە ئێستادا فراكسیۆنە كوردییەكان لە كۆبوونەوەدان و سەرقاڵی دەركردنی  بریارێكی یەكلاكەرەوەن و هەرەشەی  كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی لە عیراق دەكەن.

به‌بێ دوو ئه‌ندامی نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا كه‌له‌ فراكسیۆنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانن كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان لە ئێستادا لە كۆبوونەوەدان.

ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانیان نه‌كردوه‌و هه‌ڵوێستیان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌ مانگرتووه‌كاندایه‌، پێكهاتوون له‌ (تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د) له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و (عادل نوری) له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان.




PM:12:23:16/04/2016