"ئەوانەی لەبەغدا لەبەر كورد یەكڕین، بۆ لەهەرێم پێنج ڕیزن"
پەرلەمانتارێكی كوردستان پێیوایە ئەوانەی لەبەغدا شەڕ لەسەر مانەوەی وەزیری دارایی دەكەن لەهەرێم وەزیری داراییان دەركردووە.
سۆران عومهر، پهڕلهمانتاری فراکسیۆنی کۆمهڵ، له پهڕلهمانی کوردستانله پهیجی تایبهتی خۆی له تۆڕی کۆمهڵایهتی فهیسبوک، وتارێکی به ناونیشانی" جیاوازی کوردایهتی له بهغدا و له ههرێم"، دهنوسێت: ئەوانەی لەبەغدا لەبەر كورد یەكڕین، كەس نازانێ لەبەر كێ لەهەرێم پێنج ڕیزن! ئەوانەی لەهەرێم پەرلەمانیان پەكخستووە لەبەغدا شەڕ لەسەر كارابوونی پەرلەمان دەكە.، ئەوانەی لەبەغدا شەڕ لەسەر مانەوەی وەزیری دارایی دەكەن لەهەرێم وەزیری داراییان دەركردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە: ئەوانەی لەبەغدا داكۆكی لەمانەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن، لەهەرێم داوای گۆڕینی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن، ئەوانەی لەبەغدا سەرسامن بەخۆپیشاندانی ملیۆنی ئاشتیانە، لەهەرێم تەقە لەخۆپیشاندەران دەكەن.
نوسیویشیەتی: ئەوانەی لەبەغدا شەڕ لەسەر پۆست دەكەن، لەهەرێم بەنیازی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیین! ئەوانەی لەبەغدا داوای چاكسازی دەكەن، لەهەرێم گەندەڵی دەكەن، ئەوانەی لەبەغدا دژی زۆرینەن، لەهەرێم حساب بۆ كەمینە ناكەن، ئەوانەی لەبەغدا زۆر كوردی دڵسۆزن لەهەرێم تەخوینی یەك دەكەن، ئەوانەی باوەڕ بەكوردایەتی بەغدا دەكەن لەهەرێم زۆر ساویلكەن، ئەوانەی لەبەغدا شەڕ لەسەر نەوتی كورد دەكەن، لەهەرێم نەوتی كورد دەدزن، ئەوانەی لەبەغدا بە شەڕی كورد پۆست وەردەگرن، سودیان تەنها بۆ كورد نیە، ئەوانەی لەبەغدا شەڕ بۆ مافە نەتەوەیەكانمان دەكەن، لەهەرێم هەموو مافە نەتەوەییەكانیان خواردوین، ئێمەش هێندە عاتیفین وەك پاڵەوان تەماشایان دەكەین!
PM:12:29:16/04/2016