لەتیف هەڵمەت رەتیدەكاتەوە لەسەر نەوشیروان مستەفا بابەتی نوسیبێت
شاعیر‌و نوسەر لەتیف هەڵمەت رەتیدەكاتەوە دژی بزوتنەوەی گۆڕان‌و رێكخەری گشتی ئەو بزوتنەوەیە بابەتی بڵاوكردبێتەوە.
لەتیف هەڵمەت بە ماڵپەڕی رۆژنیوزی راگەیاند:" ئه‌مه جاری دووه‌مه به‌ناوی منه‌وه نامه‌یه‌ک بڵاوبکرێتەوە له تۆڕی کۆمەڵایەتی فه‌سیبوک و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تر، گوایه من دژی رێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خودی گۆڕان قسه‌م کردووه، ئه‌م هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه و من به هیچ شێوه‌یه‌ک ناچمه سه‌ر تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ته‌نیا کاری خۆم له رێگه‌ی نووسین و قه‌ڵه‌مه‌وه به‌ڕێده‌که‌م".
ناوبراو، وتیشی: من به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستوه‌ردان له کاری سیاسی‌دا ناکه‌م و که‌سێکی بێلایه‌نم و هه‌رگیز بیرم له‌وه نه‌کردووه‌ته‌وه دژی لایه‌نێک، یان که‌سایه‌تیەکی سیاسی، یان کەسایەتی ئه‌ده‌بی بوەستم و قسه‌ی دەربارە بکەم، به‌ڵکو ته‌نیا له‌گه‌ڵ کاری رۆشنبیریی و ئه‌ده‌بی خۆمدا سه‌رقاڵم و هەر لەو رێگه‌یەشه‌وه خزمه‌ت ده‌که‌م.
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دەنگۆیەک بەناوی لەتیف هەڵمەت بڵاوکرایەوە، گوایە ناوبراو نامەیەکی ڕەخنە ئامێزی ناردووە بۆ نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان.
PM:04:48:16/04/2016