"بارزانی بووە بە باوكە گەورەی گۆڕان‌و یەكێتی‌و كۆمەڵ‌و یەكگرتوو"

لەیەكەم كاردانەوەی بەرامبەر بە دەركردنی لە ریزەكانی بزوتنەوەی گۆڕان، تاڤگە ئەحمەد هۆكاری هەڵوێستەكەی دەخاتەڕوو.

تاڤە ئەحمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق سەبارەت بە هەڵوێستەكەی‌و بەشداریكردنی لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، بە سپی راگەیاند" لەگەڵ عادی نوری، پەرلەمانتارەكەی یەكگرتوو پارێزگارییان لە پشكی كورد كردوە لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق".
ئەو دەڵێت "بەشبەشێنەی حیزبی‌و نەتەوەیی كۆتایی هاتووە‌و هیچ كەسێكیش ناتوانێت ئەو ئەنجامی حیزب قسە بكات، بەڵكو پەرلەمان بۆتە پەرلەمانی گەلی عێراق".

تاڤگە هەروەها رەخنە لەسەر گوتارەكانی بارزانی دەگرێت‌و دەڵێت "مەسعود بارزانی هەمو خولەكێك گوتارێك ئاراستەی ئێمە دەكات، لەكاتێكدا خۆی ناشەرعییە‌و وادەكەی كۆتایی هاتووە. جگە لەوەش بووە بە باوكە گەورەی گۆڕان‌و یەكێتی‌و كۆمەڵ‌و یەكگرتووی ئیسلامی".

ناوبراوا روو لە بارزانی دەڵێت "ئەگەر باوكە گەورەیت فەرمو شەرعیەت بدەرەوە بە پەرلەمانی كوردستان‌و رێگە بدە وەزیرەكانی گۆڕان بگەڕێنەوە".




PM:10:18:16/04/2016