به‌رپرسێکی دیاری پارتی له سلێمانی ده‌رکردنی په‌رله‌مانتاری گۆڕان د. تاڤگه ئه‌حمه‌د له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه به بڕیارێکی جوامێرانه وه‌سف ده‌کات و داوای ده‌رکردنی د. یوسف محه‌مه‌دیش ده‌کات که یه‌کریزی تێکداوه.
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن به‌رپرسی دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان له سلێمانی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک له پۆستێکدا سه‌باره‌ت به ده‌رکردنی د. تاڤگه ئه‌حمه‌د له‌لایه‌ن گۆرانه‌وه له‌فراکسیۆنی گۆڕان و له بزووتنه‌وه‌که‌ش ده‌ڵێت" هه‌رچه‌نده تاڤگه احمد هه‌وڵیدا به‌په‌لاماردانی بارزانی رووی خۆی له‌به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆران‌دا سپی بكاته‌وه ، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیارێكی جوامێرانه‌ی دا‌و ، بۆ مه‌به‌ستی پاراستنی یه‌كریزی نه‌ته‌وه‌یی ، تاڤگه‌ی له‌جڤات و فراكسیۆنه پارله‌مانییه‌كه‌ی ده‌ركرد".
ئه‌و کادیره‌ی پارتی ده‌ڵێت" ئومێده‌وارم بزوتنه‌وه‌ی گۆران هه‌مان هه‌ڵوێست بگوازێته‌وه بۆ كوردستان و ، ئه‌و سه‌رۆكی پارله‌مانه‌ی كه‌یه‌كریزی كوردستانی تێكدا ، لانی كه‌م بیكاته‌وه به ئه‌ندامی پارله‌مان ، هه‌تا دۆخی سیاسی هه‌ڵواسراو چاره بكرێت ، هه‌روه‌ها ئه‌و میتۆده بسرێته‌و كه په‌لاماردانی بارزانی مه‌رجی گۆرانخوازی بێت، چونكه قۆناغه‌كه هه‌ستیاره‌و كۆبونه‌وه‌كانی نێوان رۆحانی و ئاردۆگان و ، كۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی ئیسلامی و ، بارودۆخی عیراق، پێشهاتی نوێ به‌دوای خۆیدا دێنێت ، گه‌مارۆی ئابوری عێراق و ، گه‌مارۆی مافی گه‌لێكی سته‌مدیده كه هه‌موو جیهان له‌به‌رده‌میدا كه‌ڕو لاڵه ، ته‌نها به ریفراندۆم و ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵك ده‌شكێنریت، بۆیه قۆناغی رزگاری پێویستی به‌سه‌ركرده‌ی بریارده‌رو خاوه‌ن مێژوو ئه‌زمون هه‌یه ، راوه‌ستانیش له پشتی بارزانییه‌وه زامنی پراكتیزه‌كردنی پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆییه" .