"حکومەتی هەرێم جاشی بە پلەی لیوا و عەمید خانەنشین کردووە"
بە وتەی پەرلەمانتارێكی كوردستان حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 88 هەزار كەسی بە نایاسایی خانەنشین كردوە.
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاندووە "زیاتر له ٨٨ هه‌زار که‌س به نایاسایی خانه‌نشینکراون به پله‌ی سه‌ربازی و ئیداری و دۆسییه‌کانیان فه‌رمانی دامه‌زراندن و ساڵی خزمه‌تی تێدا نیه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی به پله‌ی سه‌ربازی خانه‌نشین کراون ئه‌م که‌مکردنه‌وه‌و لێبڕینه نه‌یگرتنه‌وه".
ناوبراو ئاماژەی داوە بەوەی، که‌سانێک وه‌زیر نه‌بوون به وه‌زیر خانه‌نشین کران، پێشمه‌رگه نه‌بوون و جاش بوون به پلەی لیواو و عه‌میدو عه‌قید خانەنشین کران.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان هەروەها دەڵێت، ئامادەیە هاوکاری دەستەی دەستپاکی بکات لە دەستنیشانکردنی ناوی ئەو کەسانەی بە نایاسایی خانەنشین کراون، هیواداریشە حیزب نەبێتە بەربەست لە بەردەم ئەو کارەدا.
PM:04:31:20/04/2016