"ئاسایشی هەولێر سێ ئەندامی پارتی بە نایاسایی زیندانی كردوە"
پەرلەمانتارێكی كوردستان ئاشكرای دەكات كە ئاسایشی هەولێر سێ ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی بە نایاسایی دەستگیر کردووە و دوای بڕیاری ئازادکردنیان هێشتا ئازاد نەکراون.
سۆران عومەر سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، لە پەڕەی فەیسبووکەی، لەسەر دەستگیرکردنی سێ ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە "سێ ئه‌ندامی حزبی به‌تۆمه‌تی دزه‌پێکردنی زانیاری ئه‌و حزبه له 9/1/2012 ه‌وه له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیرکراون، سه‌ره‌تا گرتنه‌که‌یان نایاسایی بوو چونکه هه‌رکه‌س له‌حزبێکدا هه‌ر سه‌رپێچیه‌ک بکات په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌و حزبه دیاریکردووه چی به‌رامبه‌ر ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌مانه ته‌سلیم به‌ئاسایش کران".
ناوبراو ئاماژەی داوە بەوەی "ئه‌وه‌ی تۆمه‌ته له‌سه‌ریان گوایه زانیاریان داوه به‌گۆڤاری لڤین، ماوه‌ی 3 ساڵ نه‌ده‌برانه دادگا، پاش بردنیان بۆ دادگا سزای به‌ندکردنی 2 ساڵیان بۆ ده‌رچوو، حوکمه‌که ته‌میزکرایه‌وه‌و وه‌ک خۆی گه‌ڕایه‌وه".
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان هەروەها نووسیوێتی، سێ ئەندامە دەستگیرکراوەکە "ده‌بوو له 14/12/2014 ئازاد بونایه، به‌ڵام تا ئێسته که 23/4/2016 یه واته ساڵێک و هه‌شت مانگ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر کۆتایی هاتنی گرتنی نایاسایی و سزای نایاساییاندا ئه‌و سێ که‌سه که بریتین له "نیاز عه‌زیزی و نه‌وزاد محه‌مه‌دو محه‌مه‌د سه‌عید" ئازاد نه‌کراون".
PM:04:45:23/04/2016