عه‌بادی داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی خورماتوو ده‌كات
فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق داوا له فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازیه هاوبه‌شه‌كان ده‌كات رێوشوێنی پیوست بۆ كۆنترۆڵكردنی بارودۆخی قه‌زای خورماتوو بگرنه به‌ر، داواش ده‌كات توانكان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش یه‌كبخرێت.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی حه‌یده‌ر عه‌بادی بڵاویكرده‌وه فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمانی به فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازیه‌كانی عێراق كردووه رێوشیۆنی سه‌ربازی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ كۆنترۆڵكردنی بارودۆخی قه‌زای دووزخورماتو.
نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاماژه‌ی بۆئهوهشكردوه، عه‌بادی په‌یوه‌ندی بهفهرماندهسهربازیهكانی ناوچه‌كه كردوه و داوای كردوه كۆتایی به ناكۆكیه‌كان بهێنرێت و هه‌موو تواناكان بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش یه‌كبخرێت.
PM:03:35:24/04/2016