جەمیل بایك: تا كۆتایی بەرگریی لەخۆمان دەكەین
هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان هۆشداری دەداتە حكومەتی توركیا و رایدەگەیەنێت شەڕەكە دەگوازنەوە بۆ ناوچەكانی تری توركیا.
جەمیل بایك بە تۆڕی جیهانیی (BBC) راگەیاند: ئۆباڵی هەڵگیرسانی شەڕ و پەرەسەندنی توندوتیژیەكان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیایە.
باسی لەوەشكردووە، توركیا دەیەوێت چۆك بە بزوتنەوەكەیان دابدات، بەڵام ئەوان تا دوا هەناسەیان دەجەنگن و بەرەنگاری رژیمی توركیا دەبنەوە.
جەختیشی كردەوە، لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا نەك هەر لە كوردستان، بەڵكوو لە ناوچەكانی تری توركیاش رووبەرووی حكومەتی ئەنقەرە دەبنەوە.
PM:02:20:25/04/2016