"ئه‌گه‌ر كه‌سێك قاچێكی نه‌بێت به كه‌مئه‌ندام هه‌ژمار ناكرێت و موچه‌ی پێ‌نادرێت"
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌ڕێگای پێدانی كه‌مئه‌ندامانه‌وه به لیژنه‌ی پزیشكی مووچه‌ی نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌مئه‌ندام ده‌برێت.
بەپێی هەواڵێكی (KNN) دوای 8مانگ چاوه‌ڕوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی جارێكی تر كه‌مئه‌ندامان بێ‌ئومێد ده‌كه‌ن, به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی كار كه‌مئه‌ندامان سه‌رله‌نوێ ده‌درێنه‌وه به لیژنه‌ی پزیشكی و له‌ماوه‌ی 90 ڕۆژدا پشكنینیان بۆ ده‌كرێت,به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانیش ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بون چاكسازی له‌لیستی كه‌مئه‌ندامان بكرێت و موچه‌كانیان پێبدرێت.
مسته‌فا مه‌ولود یه‌كێكه له‌خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان و خاوه‌نی 5 سه‌رخێزانه,ئه‌و 13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین قاچێكی له‌ده‌ستداوه, ئه‌و ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامیه‌كه‌ی به 50 % هه‌ژمار كراوه, به‌ڵام به‌پێی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كار‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناتونێت له‌وو موچچه 150 هه‌زار دیناریه سودمه‌ند بێت كه 8 مانگه چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنیه‌تی.
به‌رپرسانی یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان ده‌ڵێن ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی كار بۆ ئه‌وه‌یه به یه‌كجاری موچه‌ی كه‌مئه‌ندامان ببڕن,هه‌روه‌ك ده‌شڵێن كه‌نده‌ڵی 25 ساڵی حكومه‌ت به‌بڕینی موچه‌ی كه‌مئه‌ندامان چاره‌سه‌ر ناكرێت, بۆیه وه‌زاره‌تی كار باوه‌ڕِی به 60 هه‌زار كه‌مئه‌ندام هه‌یه.
به‌پێی ئاماره‌كان نزیكه‌ی 111 هه‌زار كه‌س وه‌ك كه‌مئه‌ندام له‌وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی تۆماركراوه‌و مووچه‌یان بۆ كراوه, له ئێستادا كه 250 ڕۆژه هیچ موچه‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه له‌دۆخێكی سه‌ختدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن, له‌مه‌ودواش هه‌ر كه‌سێك ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامی له 65 % كه‌متر بێت موچه‌ی پێ‌نادرێت, به‌و پێیه‌ش زیاتر له 50 هه‌زار كه‌مئه‌ندام نان‌بڕاو ده‌بن.
PM:10:45:26/04/2016