بە ڤیدیۆیە..ئا بەم شێوەیە چەکدارێکی پارتی هێرشدەکاتە سەر رۆژنامەنووسێک

چەند چەکدارێکی پارتی لەکاتی هێرشکردنە سەر وتابێژی دوو مزگەوت لەهەولێر، هێرش دەکەنە سەر رۆژنامەنووسێکیش و کامێراکەی دەدەن بەزەویداو بەقژ رایدەکێشن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" چەند چەکدارێکی پارتی بە چەکی دەمانچەو جلی مەدەنیەوە لە مزگەوتی جودیی هێرش دەکاتە سەر ڕۆژنامەنووسێک و بە قژ رایدەکێشێت".

لە گرتە ڤیدیۆییەیەکە کەسە چەکدارەکە کامێرای ڕۆژنامەنووسەکە دەدات بە زەویدا و قژی سەری ڕۆژنامەنووسەکەش ڕادەکێشێت.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی نیسانی ٢٠١٦، هەریەکە لە مەلا ئیدریس کاریتانی وتاربێژی مزگەوتی "اللـه اکبر" و مەلا عوسمان کانی کوردەیی وتاربێژی مزگەوتی "جودی" لە لایەن چەند چەکدارێکی پارتیەوە ڕێگرییان لێکرا وتاری هەینی پێشکەش بکەن دواتر پشێوی لێ کەوتەوە.

ئەو دوو وتارە بێژە چەند رۆژێکە لەلایەن وەزارەتی ئەو قافەوە وتارخوێندنەوەیان لێ قەدەغەکراوەو ئەوانیش ئامادە نەبوون بڕیارەکە جێ بەجێ بکەن.




PM:05:31:29/04/2016