بەرپرسێكی پارتی: لەشەڕەكەی ئەمرۆدا زیاتر لە 135 چەكداری داعش كوژراون

بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی لەموسڵ رایگەیاند لەشەڕەكەی ئەمرۆی میحوەری تلسقۆف زیاتر لە 135 چەكداری داعش لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوە كوژراون.

سەعید مەموزینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی۱٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمی پارتەكەی ڕاگەیاند." بەپێی ئەو زانیاریانەی لەچەند نەخۆشخانەیەکی شاری مووسڵ دەست کەوتوون، تا ئێستا لاشەی زیاتر لە ۱۳٥تیرۆریستی داعش گەڕاونەتەوە."

ئاشکراشیکرد،" ئەو ژمارە زۆرەی لاشەی داعشان کە گەڕاونەتەوە، سەرجەمیان لەشەڕی دەستەویەخە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە کوژراون."
سەعید مەموزینی باسی لەوەشکرد،" دیسان داعش نەخۆشخانەکانی بەهۆی زۆری کوژراو و بریندار بەرووی خەڵکی شاری مووسڵ داخستووە و خەڵکی سڤیل لە نەخۆشخانەکان دەردەخات بۆئەوەی بە ژمارەی کوژراو و برینداریان نەزانرێت.




PM:05:29:03/05/2016