"لەهەولێر زەوی دراوە بە كەسانی تەمەن خوار 17 ساڵ"
ئەندامێکی لیژنەی ئابوری ودارای لە پەرلەمانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی داواکاری گشتی کردووە دەڵێت" لە شاری هەولێر بە دەر لە یاسا و ڕێنمای زەوی دراوە بە کەسانێک کە تەمەنیان لە نێوان "١٠ بۆ ١٧ " ساڵیدایە"
سۆران عومەر، ئەندامێکی لیژنەی ئابوری و سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان لە بەیاننامەیەکی ١٩ خاڵیدا کە ئاراستەی داواکاری گشتی کردووە، ئاماژەی بە چەندین بابەت کردووە لە چوارچێوەی "بەهەدەردانی" سامانی گشتی وڵات لە لایەن دەزگاکانی حکومەت و کۆمپانیا تایبەتەکانەوە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەشی داوە بەوەی "جگە لەوەی زەوی دراوە بە کسانی خوار تەمەنی ١٧ ساڵ دوو جاریش بە نوسراوی نهێنی ئەنجومەنی وەزیران لە باشترین شوێنی شاری هەلێردا زەوی دراوە بە چەند کەسێکی سەربازی پلەداری وەک عەقید و ملازم و لیوا".
هەروەها لە یەکێک لە خاڵەکانی بەیاننامەکەدا باس دەکات لەوەی "نزیکەی حەوت ملیۆن دۆلاری پارەی نەوت وەک قەرەبوو لە لایەن حکومەتەوە دراوە بەو کەسانەی بە هۆی دەرزی ئاڤاستین کوێربوون ، لە کاتێکدا کۆمپانیایەک ئەم دەرزییەی بە قاچاخ هێناوە".
PM:03:40:07/05/2016