دوو وەرزشەوانی دیاری سلێمانی بەرووداوی هاتوچۆ کۆچی دوواییان کرد

‌د. عاسی فاتیح یەکێک لەقوربانییەکان
ئەمڕۆ لە سەر رێگای سلێمانی بەغدا بەرووداوی هاتوچۆ هەردوو وەرزشکاری ناسراوی کوردستان سەلاح حەمە کەریم و عاسی فاتیح کۆچی دواییان کرد.

بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەو دوو وەرزشوانە لەرێگای خالس لە کاتی چوونیاندا بۆ بەغدا دووچاری روودوای هاتوچۆبوون و گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات هاوڕییەکی هەردووکیشیان کەناوی کە ناوی ئاسۆ عادل وەرزشکارێکی کۆنی تێنسە لە سەفەرەکەیاندا لەگەڵیاندا بووە گیانی لەدەستداوە. 

سەلاح حەمە کەریم جێگری سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستانەو ناوبژیوانێکی جیهانییەو ناوبژیوانی بۆچەندین یاری نێودەڵەتی کردووەو لە سەر ئاستی ناوچەکەو جیهان ناسراوە. عاسی فاتیحش لە بنچەدا خەڵکی خانەقینەو ماوەیەکی درێژە لە سلێمانی نیشتەجێیە بە یەکێک لەوەرزشکارو راهێنەرە باشەکانی سلێمانی دادەنرێت و جگە لەراهێنانی بەچەندین یانە، مامۆستای ناوەندی سیروان و ئامادەیی سلێمانی بووەو تیپەکانی هەمیشە لەریزی پێشەوەی تیپەکانی سلێمانی و کوردستان بووە. 




AM:11:16:08/05/2016