لەسەر داهاتووی كورد، پارتی دەستپێشخەرییەكی نوێ دەكات
بۆ چارەسەری كێشەكانو داهاتووی كورد لە عێراق پارتی لە رێگەی نێچیرڤان بارزانی دەستپێشخەرییەك ئاراستەی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێگەی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دەستپێشخەرییەك بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بكات.
لەمبارەیەوە، ئەڤین هرووری، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان بە باسنیوزی راگەیاند: "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەت، دەستپێشخەری بۆ ئەو کۆبوونەوەیە دەکات و تێیدا بڕیار لەسەر هەڵوێستی کوردستان لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراق دەدرێت”.
ئاماژەشی بەوە کرد کە ئەوان بانگهێشتنامەیەک بۆ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان دەنێرن و دواتر چاوەڕوانی بەشداریکردنی لایەنەکان لەو کۆبوونەوەیە دەکەن.
PM:02:03:08/05/2016