ئێران لەسەر وتەكانی مەسرور بارزانی هاتەدەنگ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر دوایین لێدوانی مەسرور بارزانی سەبارەت بە سەربەخۆیی باشوری کوردستان هاتە دەنگ و رایدەگەیەنێت: ئێران لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراق دایە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیداو لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە راگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان کە پێشتر مەسروور بارزانی گوتبوی ئێستا کاتی راگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە رایگەیاند ، ئێران لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراق دایە.

هەروەها ئەو وتەبێژە لە درێژەی وەڵامەکەیدا ئاماژەشی دا بەوەی "هەڵوێستی ئێران سەقامگیری و یەکپارچەیی خاکی عێراقە کە تێیدا بەرژەوەندی هەموو گەلانی عێراق بپارێزێت". جابر ئەنساری، گوتەبێژی وەزیرەی دەرەوەی ئێران زیاتر گوتیشی "مەترسی گەورە لەسەر عێراق شەڕی داعشە، پێویستە بەرپرسان و سیاسییەکانی ئەو وڵاتە لە گفتوگۆکانیان بەردەوام بن لەپێناو یەکپارچەیی خاکی عێراق و سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستان.




PM:05:16:10/05/2016