هاوسەرەکەی چاوان هاتەدەنگ
عەبدولەتیف‌و چاوان بەدرۆ دەخاتەوە

‌ئۆرڤان ئاراس هاوسەری پێشووی چاوان
هاوسەری پێشووی چاوان ئۆرڤان ئاراس هاتە دەنگ و دەڵێت" من و چاوان ٣/٥ جیابووینەوەو هەر ئەو شەوە د. عەبولەتیف بردوویەتی، بەڵام چاوان لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت ١-١-٢٠١٦ لەیەکتر جیابووینەتەوە".( واتە  د. عەبدولەتیف پەیوەندی لەگەڵ چاوان بەستووە لە کاتێکدا هاوسەری ئۆرڤان بووە).

ماڵپەڕی خەندان چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئۆرڤان ئاراس هاسەری چاوان دەکات و، پەردە لەسەر پەیوەندی و کاتی هاوسەرگیری عەبدولەتیف و چاوان هەڵدەماڵێ و ئەو بەروارانەی ئەو ئاماژەی بۆ دەکات، سەلەفی پەیوەندی لەگەڵ چاوان دروستکردووە کە هێشتا هاوسەری ئەو بووە.
  
ئۆرڤان ئاراس بەخەندانی راگەیاندووە،  كەهەڕەشەی كوشتن لەخۆی‌و خێزانەكەی دەكرێت ئەگەر بێت‌و باسی پەیوەندی نێوان چاوان‌و د. عەبدول لەتیف سەلەفی بكات، دان بەوەشدا دەنێت كە ئەو لەگەڵ هاوسەری پێشوی "زۆر" دڵخۆشبوەو هیچ كێشەكیان نەبووە.

ئۆرڤان‌و چاوان یەكترناسینیان لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكەوە، لەسەرەتای ساڵی 2013.

ئەو كات چاوان 19 ساڵ دەبێت‌و ئۆرڤانیش 22 ساڵ. لە6ی حوزەیرانی 2013، ئۆرڤان‌و چاوان ئەڵقەی هاوسەرگیری دەگۆڕنەوەو لەمانگی 9ی هەمان ساڵدا زەماوەند دەكەن.

ئۆرڤان ئاراس لەدایكبوی ساڵی 1991ەو پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی تەواو كردووە.

باوكی ئۆرڤان لەكیمیابارانی هەڵەبجەدا 24 كەسی خێزانەكەی لەدەستداوە لەنێویاندا دایك‌و باوكی، كە بەدەستی خۆی دایك‌و باوك‌و چەند براو خوشكێكی ناشتوە.

چاوان سۆران خەسرەو لەدایكبوی ساڵی 1994ەولەخێزانێكی شیوعی لەدایك بووە.

ئەو لەسەر ژیانی لەگەڵ چاوان بە خەندانی وتووە"  "لەسەرەتای ژیانماندا ئێمە بەیەكەوە بەختەوەر بوون‌و رۆژ بەڕۆژ خۆشەویستیەكەمان زیادی كردووە"، ئۆرڤان دەڵێت كە لەڕووی ئابووریشەوە هیچ كێشەیەكیان نەبووە، بەڵام دانبەوەدا دەنێت هەندێك كێشەی بچوكییان هەبووە وەك هەر ژن‌و مێردێكی تر.

دایك‌و باوكی ئۆرڤان، كرێی خانویان بۆ داوە، لەگەڵ پێدانی خەرجیەكانی ماڵەوەیان، خۆیشی مانگانەكەی 800 دۆلار بووە‌و بەشی بژێوەی ژیانی خۆیی‌و چاوانی كردوە.

دوای نزیكەی سێ ساڵ لەهاوسەرگیری نێوانیان، كەلێن دەكەوێتە نێوان خۆشەویستیەكەیان‌و ئۆرڤان ئاراس‌و چاوان سۆران خەسرەو، لەڕۆژی 3ی ئەم مانگە لەداگای سلێمانی كۆتایی بەهاوسەرگیریەكەیان دەهێنن‌و جیادەبنەوە هەر هەمان شەویش، د.عەبدول لەتیف چاوان لەخۆی مارەدەكات‌و دەیبات بۆ ماڵی خۆی.

ئۆرڤان بەهیچ شێوەیەك ئامادە نییە قسە لەسەر تێكچونی پەیوەندیەكانیان بكات، وەك خۆی دەڵێت مەترسی لەسەر ژیانی هەیە قسە بكەیت‌و نەكەیت هەر دەتكوژین"
ئۆرڤان دەڵێت لەڕێی تەلەفونەوە هەڕەشەی كوشتنی لێدەكرێت لەحاڵەتی دركاندنی چۆنیەتی تێكچونی پەیوەندییەكانی لەگەڵ چاوان، یان باسكردنی پەیوەندی نێوان چاوان‌و عەبدول لەتیف.

ئەو وتی "ئەوان دەڵێن خۆت‌و خێزانەكەت دەكوژین"، زیاتر وتی "بۆیە من هیچ قسەیەك لەو بارەیەوە ناكەم، تەنانەت هەندێك جاریش پێم دەڵێن قسە بكەیت‌و نەشیكەیت هەر دەتكوژین".

ئۆرڤان ئامادە نییە تەنانەت ناوی ئەوانەش بڵاوبێتەوە كەهەڕەشەی لێدەكەن.

خەندان پەیوەندی بە د.عەبدول لەتیف ئەحمەدەوە كرد و ناوبراو بەڵێنیدا كە قسە بۆ خەندان بكات، بەڵام پاش دوو رۆژ بەبیانووی ئەوەی لە دادگا كێشەی بۆ دروست دەكرێت و چاوانی لێ مارەناكرێت چاوپێكەوتنەكەی هەڵوەشاندەوە.




PM:10:58:10/05/2016