پارتی بەشێك لەلقو ناوچەكانی كۆدەكاتەوە
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی ئاشكرایدەكات، حیزبەكەی هەندێك لەناوچەكانو لقەكانی خۆی كەمدەكاتەوەو گۆڕانكاریی لە بەرپرسەكانیشدا دەكات.
عارف تەیفور، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتەكەی وت: "لە دواكۆبوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، بڕیاری درا كە كۆمەڵێك لیژنە دروست بكرێن بۆ چاكسازیی ناوخۆیی پارتی، بۆ ئەوەی چەند بارەگایەك دابخرێن كە زیادن و لقەكانیش كۆ بكرێنەوە و، هەندێك لە ناوچەكان و هەندێك لە لقەكان كەم بكرێنەوە و یەك بگرنەوە، هەروەها لیژنەیەكی دیكە دروست كرا كە چاكسازیی گشتی بكرێت و پڕۆژەیەك ئامادە بكات و مەكتەبی سیاسییش لەسەر ئەو بنەمایە كاری خۆی بكات".
وتیشی، لیژنەكان گۆڕانكاری لە بەرپرسەكانیشدا دەكەن، لەوانە بەرپرسی لقەكان و گوتەبێژی فەرمیی پارتی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن و مەكتەبی رێكخستنی پارتی.
ئهو ئەندامهی مەكتەبی سیاسیی پارتی دهشڵێت، دیار نییە كە گۆڕانكاری لە بەرپرسی لقەكاندا بە چ شێوەیەك دەبێت، كە ئایا جێگۆڕكێ دەبێت یاخود كەسانی دیكە لە شوێنیان دادەنرێت، ئەمەیش لیژنە بڕیاری لەسەر دەدات.
PM:03:35:11/05/2016