پەرلەمانتارێکی گۆڕان رایدەگەیەنێت" بواری تەلەفون و ئینتەرنێتی هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆک بۆ دوو کۆمپانیا قۆرخکراوە"و داواش دەکات وەزیری پێشوو ئێستای گواستنەوەو گەیاندن بدرێتە دادگا.
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان رایدەگەیەنێت " حكومه‌تی هه‌رێم ژێرخانی گه‌یاندنی له ناوچه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك خستووه‌ته خزمه‌تی دوو كۆمپانیا و داوا له ده‌سته‌ی نه‌زاهه ده‌كات سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ئێستا و پێشوو تۆمار بكات، چونكه وه‌ك ده‌ڵێت "ده‌ستبه‌رداری سه‌دا 30ی پشكه‌كانی حكومه‌ت بوون".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان كه 9ی ئه‌م مانگه نووسراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی كردووه و دەڵێت" له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی كۆمپانیای نه‌ورۆز تیلیكۆم له ساڵی 2006 و ئاڵای نه‌ورۆز تیلیكۆم له ساڵی 2008 حكومه‌ت ژێرخانی گه‌یاندنی له ناوچه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك خسته خزمه‌ت ئه‌م دوو كۆمپانیایه (بینا، ئۆتۆمبێل، كارمه‌ند، ئامێر و ئامراز،..) كه ته‌نیا ئۆتۆمبێله‌كان 37 ئۆتۆمبێل بوون ".
حەمە ساڵح دەڵێت "به‌پێی گرێبه‌ست سه‌دا 30ی ئه‌م كۆمپانیایه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونی ئێمه ئه‌م كۆمپانیایه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نه‌داوه‌ته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واته ئه‌گه‌ر 100 ملیۆن دۆلاری قازانج كردبێت ده‌بوایه 30 ملیۆن دۆلار بدرایه‌ته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داواكاره ده‌سته‌ی نه‌زاهه سكاڵای یاسایی له به‌رامبه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی ئێستا ( مەولود باوەمراد ) و پێشتر تۆمار بكه‌ن چۆن سه‌دا 30ی قازانج وه‌رنه‌گیراوه؟ چۆن ده‌ستبه‌رداری سه‌دا 30ی پشكه‌كانیان بوون؟ چۆن ئه‌و كولچكانه دراوه به كۆمپانیا.
