بارزانی ئەمڕۆ ٥/١٥ لە سەلاحەدین پێشوازی لە ئایەتوڵڵا دکتۆر سەید مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایانی ڕەهبەری و شاندێکی یاوەری کرد.
وەک میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە لەو یدارەكەدا کە مەسروور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و فواد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئامادەی بوون، وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران بۆچوونی وڵاتەکەی لەبارەی ڕەوشی سیاسیی عێراق و ناوچەکە خستەڕوو و جەختی کردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
بارزانی لەو دیدارەدا کورتەیەکی لەسەر ڕەوشی مەیدانیی بەرەکانی شەڕ لەگەڵ تیرۆریستان و بارودۆخی سیاسیی عێراق بۆ شاندی میوان خستەڕوو و جەختی لەوە كردەوە كە شەڕی داعش پێویستی بە هەماهەنگی و هاوكاریی جدیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و بۆ تێکشکاندنی تەواوی داعش تەنیا ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی بەس نییە، بەڵكو پێویستە لەڕووی فكری و ئابووری و سیاسیشەوە داعش و هزری توندڕۆیی تێکبشكێندرێت.
هەر لەم دیدارەدا باس لە ئامادەكارییەكان بۆ ئازادكردنی موسڵ و پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم كرا و لەبارەی دوا پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەکە، بیروڕا ئاڵۆگۆڕ كرا.