پارتی کۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر رێککەوتنی گۆڕانو یەکێتی
وا بڕیارە مەکتەبی سیاسی پارتی ئەمڕۆ لەپیرمام لەسەر پرسی رێککەوتنی نێوان گۆڕان و یەکێتی گفتوگۆبکات و بڕیار بدات.
هەرچەندە تا ئێستا بە فەرمی پارتی هیچی لەسەر ئەو رێکەوتنە رانەگەیاندووە، بەس چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی هەڵویستی ئەرێنیان لەسەر رێککەوتنەکە نەبووە، هاوکات میدیاکارە دیارەکانی پارتی چەند رۆژە هێرشیکی بەرفراوان دەکەنە سەر ئەو ریککەوتنە.
دوێنی ٥/١٧ لە ماڵی تاڵەبانی نەوشیروان مستەفا و کۆسرەت رەسول واژووی رێککەوتنەکەیان کردو دواتر کاتژمێر ٦ لە هۆتێل شاری جوان مەراسیمێک سازکرا.
گرنگترین بەندەکانی ئەو رێککەوتنە دروستکردنی هاوپەیمانییە لەنێو لیستەکانی گۆڕان و یەکێتی لەسەر ئاستی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان.
هەروەها لەو رێککەوتنەدا هەردوولا جەخت لەسەر سیستەمی پەرلەمانی دەکەنەوە.
AM:10:02:18/05/2016