بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە خەڵك گوندەكانیان چۆڵ دەكەن

بەهۆی بۆردومانی بەردەوامی ناوچە سنورییەكانی هەرێم لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانی توركیا، خەڵكی ناوچەكە گوندەكانیان چۆڵ دەكەن.

لەمبارەیەوە یەكێك لەدانیشتوانی گوندەكانی دەڤەری برادۆست بە رادیۆ ناوخۆی راگەیاند: "به‌هۆی‌ ئه‌و بۆردومانه‌به‌رده‌وامه‌ له‌سنوره‌كه‌ ده‌یان كه‌س ماڵ‌و حاڵی‌ خۆیان جێهێشتووه‌و ئاواره‌بوون ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئێستا وه‌رزی‌ كشتوكاڵه‌و خه‌ڵكێكی‌ زۆر له‌و ناوچه‌یه‌ سه‌رقاڵی‌ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ كشتوكاڵ و ئاماده‌كارین بۆئه‌و وه‌رزه‌ ، به‌ڵام زیانێكی‌ زۆری به‌هاوڵاتیان گه‌یشتوه‌ به‌هۆی‌ جێهێشتنی‌ گونده‌كانیان.

ئەمەش لەكاتێكدای ئەمرۆ پێنجشەممە فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بە بیانوی بوونی چەكدارانی پەكەكە سنورەكانی ناوچەی ئامێدییان بۆردومان كرد.




PM:02:34:19/05/2016