پارتی ئامادە نییە لەگەڵ گۆڕان و یەکێتی كۆبوونەوە بکات
ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ڕاگەیاند: پارتەكەی بڕیاری ئەوەیە کە بەجیا لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی کۆببێتەوە، نەک لەگەڵ ئەو کۆمیتەی کە باسی دەکەن.
هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پارتی دیموکراتیی کوردستان بڕیاری ئەوەیە کە بەجیا لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی کۆببێتەوە، نەک لەگەڵ ئەو کۆمیتەی کە باسی دەکەن و پێکەوە گفتوگۆ دەکەن”.
وتیشی: "بزووتنەوەی گۆڕان دەیەوێت لەپاڵ ئەجێندای تایبەتیی خۆی، دەنگ و قورسایی یەکێتی بۆ خۆی بەکار بهێنێت، بۆیە پارتی لەو یارییە تێگەیشتووە".
PM:02:29:20/05/2016