پارتی بڕیاری ناردنی بارزانییەک بۆ سلێمانی جێبەجێ دەکات و ئەو بەرپرسەش دەڵێت لە ناوەراستی ئەم هەفتەیەدا دەستبەکار دەکات.
ئەدهەم ئەندامی بارزانی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا بڵاویکردۆتەوە کە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە لە سلێمانی دەستبەکاردەبێت وەک بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەو حیزبە لە سلێمانی.
ئەدهەم بارزانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی "چەند ڕۆژێكە پرسیاری زۆرم لێدەكرێت كە كەی لە سلێمانی دەستبەكار دەبم، لە وەڵامدا دەڵێم بە ئومێدی خوای گەورە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا بۆخزمەتكردنی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی شەهید و جەماوەرە خۆشەویستەكی لە خزمەتدا دەبم".
لەدوا کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیدا، پارتی بڕیاری داوە، ئەدهەم بارزانی وەك لێپرسراوی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی دەستنیشانكرد.