ئەمڕۆ ئەدهەم بارزانی لە سلێمانی دەستبەکار دەبێت
وا بڕیارە ئەمڕۆ ئەدهەم بارزانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەست بە کار بێت.
وا بڕیارە ئەدهەم بارزانی لەیەکەم رۆژی دەست بەکارکردنیدا کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری بۆ سەرجەم میدیاکان سازبکات و ئەو لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " بۆ رێکخستنی رێکخراوەکانی پارتی و یەکخستنی نێوماڵی کورد دەچیتە سەلێمانی".
ئەدهەم بارزانی لە دایکبووی ١٩٦٢ ی ناوچەی بارزانە، پێش راپەڕین سەرۆکی حیزبولآ بووە، دوای راپەرین لەساڵی ١٩٩١ ی ئەو حیزبەی هەڵوەشاندەوەو چوونەوە ناو پارتی.
هەفتەی رابردوو مەکتەبی سیاسی پارتی بڕیاری دا لە بری عێزەدین بەرواری، کەسایەتی نێو بنەماڵەی بارزانی، ئەدهەم بارزانی بکات بە لێپرسراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی.
AM:09:53:24/05/2016