كۆڕبه‌ندێك بۆ منداڵه ونبووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه سازكرا
بەهەوڵی زانكۆی ئەمەریكی ئەمرۆ كۆربەندێك بۆ تاوتوێكردنی دۆخی منداڵە ونبووەكان لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
لە كۆربەندەكەدا كە هەریەك لە د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئه‌مەریكی و عه‌بدوڵڵا نه‌وڕۆڵی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و كونسول و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بەشداربوون، عه‌بدوڵڵا نه‌وڕۆڵی لە وتەیەكدا رایگەیاند كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاوڕی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نه‌داوه‌ته و پێویست بوو كه حكومه‌ت گرنگی به‌و پارێزگایه بدات.
وتیشی: تا ئێستا چه‌ندین منداڵی ونبووی ئه‌و پارێزگایه كه له‌كاتی كیمیابارانی شاره‌كه له‌دایك و باوك و كه‌سوكاری خۆیان دابڕابوون به یه‌كتر شادبوونه‌ته‌وه و منداڵه دۆزراوه‌كان پێویستیان به چاودێری ورد هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه به ژیانی ئاسایی خۆیان.
PM:01:46:25/05/2016