ئەدهەم بارزانی کە دوو رۆژە پۆستی بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە سلێمانی وەرگرتووە گومانی لە رێککەوتنی یەکێتی وگۆڕان هەیە.
ئهدههم بارزانی، بهرپرسی ئهنجومهنی سهركردایهتی پارتی جگە لەوەی رێککەوتنی یەکێتی و پارتی بە رێککەوتنێکی بەپەلە وەسف دەکات دەڵیت بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە " هەر رێککەوتنێک بۆ ئاشتەواوی نێوان لایەنەکان بێت ئەوا باشە، بەڵام ئەگەر رێککەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتی بۆ سڕینهوهی لایهنێكی گهورهی سیاسی بێت ئهوا ههر لهكاتی ئیمزاکردنەکەیدا مردووه".
سەبارەت بە دۆخی هەرێمیش ئەدهەم بارزانی ئەوە یاشكرا دەکات بارزانی دەستپێشخەری بۆ دۆخی کوردستان دەبێت و دەڵێت "بارزانی هەمیشە دەستپێشخەری هەبووە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان، بێگومانە ئەمجارەش دەستپێشخەری دەبێت بۆ چارەسەرکردنی دۆخی هەرێم".
پارتی ناوبەناو بەرپرسانی خۆی لەناوچەکانی سلێمانی دەگۆڕێت، ئەمجارە بارزانیەکی داناوە بۆ بەرپرسیارێتی هەموو ناوچەکانی سلێمانی.