رێژەی ژنان لەكۆنگرەی یەكگرتوو 25%ه
وتەبێژی كۆنگرەی حەوتەمی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، ئەمرۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی چاودێری و ئەمینداری یەكگرتو دیاری دەكرێن و رێژەی ژنانیش لەكۆنگرە بریتیە لە 25%.
لوقمان باسكەدێری وتەبێژی حەوتەمین كۆنگرەی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، لەكۆنگرەی حەوتەمدا چەند چاڵاكیەك بەرێوەچو كە راپۆرتی چوار ساڵی رابردوو و چاڵاكیەكانی یەكگرتو و بارودۆخی سیاسی هەرێم و ناوچەكە كراوە بەتایبەت ناكۆكیەكانی ناوخۆ.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەركی كۆنگرە لەچەند بابەتێك پێكهاتوە ئەویش هەڵبژاردنی ئەمینداری یەكگرتوی ئیسلامی و دواتر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەركردایەتی كە لە 35 ئەندام پێكدێت و ئەنجومەنی چاودێریش كەلە 9 ئەندام پێكدێت هەڵدەبژێردرێن و رێژەی ژنان لەناو ئەنجومەنی سەركردایەتی 9 ئەندام دەبێ و لەناو ئەنجومەنی چاودێریش 3 ئەندام دەبێ.
باسی لەوەشكرد، رێژەی ژنان بە لە 25% دیاری كراوە و رەشونسێكیش ئامادەكراوە كە مەكتەبی سیاسی بكرێ بەئەنجومەنی جێبەجێ كار و لەسەر نەخوێندنەوەی راپۆرتی دارایی وتی، راپۆرتی دارایی بۆ راگەیاندن ناخرێتە ڕوو چوەنكە مەسەلەیەكی ناوخۆی یەكگرتوی ئیسلامیە و لۆگۆی یەكگرتوی ئیسلامیش دەبێتە هیلالێكی نیمچەكراوە بەڵام هەردوو دەستەكە دەمێنێتەوە.
PM:02:16:28/05/2016