محەمەد رەئوف‌و كاروانی: یەكگرتوو ناكەین بە حیزبی چەپڵەرێزان

دوای لێدوانەكەی محەمەد فەرەج كە خۆی كشاندەوە لەكاندیدكردن بۆ ئەمیندار‌و دوای كرد دوو  كاندیدكەی دیكەش بكشێنەوە، محەمەد رەئوف‌و كاروانی وتیان ناكشێنەوە‌و یەكگرتوو ناكەین بەحیزبی چەپڵەڕێزان.

ئەمرۆ محەمەد فەرەج ئەمینداری یەكگرتوو، لەكۆنگرەكەیاندا كاندیدبوونی خۆی وەرگرتەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەمینداری داهاتوو و داواشی لە هەریەك لە ئەبوبەكر كاروانی‌و محەمە رەئوف كرد تا ئەوانیش خۆیان بەقازانجی سەلاحەدین بەهادین بكشێننەوە.

لەبەرامبەردا هەریەك لە ئەبوبەكر عەلی (كاروانی)‌و محەمەد رەوف رایانگەیاند ئەوان خۆیان ناكشێننەوە‌و  رێگەش بەوە نادەن یەكگرتوو ببێت بە حیزبی چەپڵە رێزان.




PM:03:26:28/05/2016