هێزی پێشمەرگە لەگوێر هێرشێكی داعشی تێك‌شكاند
پاش نیووەرۆی ئەمرۆ چەكدارانی داعش چەند هێرشێكی خۆكوژییان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە میحوەری گوێر كە لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە تێكشا.
لەمبارەیەوە د. ئاراس حه‌سۆ میرخان جێگری سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری گوێڕ ـ مه‌خموور بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی راگەیاند: "سەعات ٣ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه تیرۆریستانی داعش بە ٥ تیرۆرستی خۆكوژه‌وه له سنووری نێوان گوندی كوشاف و سوڵتان‌عه‌بدوڵاوە هێرشیان هێنا بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام هه‌ر زوو به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به سه‌نگه‌ره‌كان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سێانیانیان ته‌قانده‌وه و دووی تریش هه‌ڵاتن، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌یاهێشت هه‌ڵبێن و ئه‌وانیشیان كوشت و لاشه‌كانیان له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دایە."
وتیشی "تیرۆرسته‌كان چواریان بە گوللەی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه ته‌قێنرانه‌وه به‌ڵام یه‌كێكیان كوژرا و، پشتێنه خۆكوژییه‌كه‌ی نەتەقییەوە و، وا ئێستا تیمه‌كانی ئه‌ندازیاری خه‌ریكی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ین".
PM:10:18:28/05/2016