لە شەوی رابردووە لە قۆڵی خازر هێزی پێشمەرگە دەستی بەهێرشکردووە و بەیانی ئەمڕۆ چۆتە نێو گوندی موفتیەوە کە گوندێکی شەبەک و کاکەییە.
بەپێی لێدوانەکانی هێزی پێشمەرگە ئەو هێرشە بۆ دوورخستنەوەی مەترسییە لەسەر هەولێر و بەقوڵی ٨ کم و پانی ٢٠ کم بەردەوام دەبێت.
لەو هێرشەدا کە هێزی پێشـەرگە هەموو جۆرە چەکێکی قورس و سووکی بەکارهێناوە، هاوکات هێزە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانانیش لە شەوی رابردووە بەردەوامن لە بۆردومانی بنکەکانی داعش لەو دەڤەرە.
چەکدارانی داعش لە رێگای چەند ئۆتۆمبیلێکی خۆکوژەوە هەوڵیان دەدا بەر لە هێرشی پێشمەرەگ بگرن، بەڵام هەرزوو تەقێنرانەوە.
تا ئێستا بەفەرمی زیانەکانی چەکدارانی داعش و قوربانییەکانی پێشمەرگە رانەگەیەنراون.