پێشمەرگە ھەشت گوندی لە خازر كۆنترۆڵ كردەوە
بەرپرسی میحوەری خازر ئاشکرای کرد، تا ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازرەوە ھەشت گوندیان ئازاد کردووە و، وا خەریکن دوو گوندی دیکەیش بگرنەوە.
بەرپرسی میحوەری خازر (عارف تەیفوور) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "ھێرشی ھێزی پێشمەرگە بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە میحوەری خازرەوە بەردەوامە و، تائێستا ھەشت گوند ئازاد کراون؛ ھێزی پێشمەرگە لە پێشرەویدایە و، شەڕ بەردەوامە بۆ ئازادکردنی دوو گوندی دیکە و، تاوەکو ئەو دوو گوندەش ئازاد نەکرێن شەڕەکە ڕاناگیرێت."
وتیشی "تیرۆریستانی داعش سەرسەختانە بەرگری دەکەن و، تاکو ئێستا ھەشت ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراویان ھێناوە و، ھەموویان تەقاندووەتەوە، بەڵام خۆشبەختانە زیانی نەبووە و، پێشمەرگەیان پێ ڕانەگیراوە".
PM:04:34:29/05/2016