له قۆناغی دووه‌می هێرشه‌کانی میحوره‌ی خازر ئه‌مڕۆ 5/30 پێشمه‌رگه توانیان چوار گووندی کاکه‌ییه‌کان ئازاد بکه‌ن.
به‌یانی ئه‌مڕۆ جارێکی تر هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستی به‌هێرشکرده‌وه‌و گونده‌کانی ( وه‌رده‌ک و گه‌زه‌ک و کووله‌گوور و تووله‌به‌ند) که گووندی کاکه‌که‌ین و سه‌ر به‌قه‌زای حه‌مدانییه‌ی موسڵن ئازادکران.
فه‌رمانده‌کانی پێشمه‌رگه ئاماژه بۆ کوژرانی چه‌ند چه‌کداری داعش ده‌که‌ن و لاشه‌ی ژماره‌یه‌کیشیان له ژێر هێزی پێشمه‌رگه‌دان و چه‌کدارانی داعش جێیان هێشتوون.
هێرشی هێزی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر چه‌کداره‌کانی داعش به پاڵپشتی هێزه ئاسمانییه‌کانی هاوپه‌یمانانه‌و ئامانجه‌که‌شی دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانه له میحوه‌ری خازر له‌سه‌ر شاری هه‌ولێر.