لە شەڕێکدا ئێوارەی ئەمڕۆ ٥/٣١ لەنزیک زانکۆی قەڵەم لەسەر رێگای سلێمانی- کەرکوک نەقیبێکی یەکێتی و کارمەندێکی ئاسایشی پارتی و دوو هاوڵاتی تر کوژران.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە پەیامنێری ماڵپەڕی سپیەوە دەست کەوتووە، شەڕەکە لەسەر لێخوڕینی ئۆتۆمبیل و شکاندنەوەی بەسەر یەکتردا بووە لەنێوان نەقیبێکی یەکێتی و ئاسایشێکی پارتی و، شەڕەکە پەرەدەسێنێت و تەقە لەیەکدەکەن، لەئەنجامی ئەو شەڕە تەقانە نەقیبەکەو ئاسایشەکەی پارتی و دوو هاوڵاتی تر دەکوژرێن کە یەکێکیان برای نەقیبەکەو هاوڵاتییەکی عەرەبیش کوژراوە.
هەروەها لەو شەڕەدا دوو کەسی تر کە برای ئاسایشەکەی پارتین برینداربوون.