بە وێنە .. دوور لە بەرەکانى شەڕ فەرماندەیەکى پێشمەرگە بەتەقە بریندار دەکرێت

ئێوارەى ئەمڕۆ ٥/٣١ لە نێو شارى رواندز تەقە لە فەرماندەى فەوجى هێزى پێشمەرگە موقەدەم عادل موحەمەد ناسراو بە "عادل رەش ئاکۆیى کراو" بەسەختى بریندار کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناوچەی سۆران بە سپی راگەیاند" ئەو کەسەی تەقەى لەو ئەفسەرە کردووە براى یەکێک لە پێشمەرگەکانى خۆیەتى کە ساڵى پار لە شەڕى سوڵتان عەبدوڵا دواى شەهیدبوونى براکەى تەرمى دەکەوێتە دەست تیرۆرستانى داعش".

بەپێی زانیاریەکانی سپی" خێزانی شەهیدەکە موقەدەم عادل موحەمەد بە هۆکارى شەهیدبوونى براکەیان دەزانن کە وەک قسەی ئەو خێزانە بە برینداری لەشەڕدا جێیان هێشتووەو کەوتۆتە دەست چەکدارانی داعش".













PM:10:16:31/05/2016